كوێستان محه‌مه‌د ورده‌كاری ده‌ستنیشانكردنی كرێی ده‌ستی كار ده‌خاته‌ڕوو
"چاودێری كارمان دامه‌زراندووه"

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه به واژووی كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژی (7ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) ده‌رچووه، مووچه‌ی مانگانه‌ی ده‌ستی كار له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه و بڕه‌كه‌ی 350 هه‌زار دیناره، له‌و باره‌یه‌وه، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"، كوێستان محه‌مه‌د ورده‌كاری زیاتری خسته‌ڕوو.
له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییدا، هاتووه: پاڵپشتن به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردرا به: "یه‌كه‌م: جێگیركردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی كرێكاری ئاسایی به 35000 هه‌زار دینار. دووه‌م: دیاریكردنی 2500 دینار بۆ هه‌ر كاتژمێرێك، بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی به كاتژمێر كار ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به ورده‌كاری ئه‌و بڕیاره كوێستان محه‌مه‌د گوتی: "به گوێره‌ی یاسای 71ـی ساڵی 1987 مادده‌ی 46، وه‌زیر دوو ساڵ جارێك لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كرێی كرێكار پێكده‌هێنێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ره‌وشی كرێی كار له هه‌رێمی كوردستان كرد و به پێویستمان زانی بڕه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ین".
گوتیشی: ئێمه ساڵانه ئه‌و كرێییه زیاد ده‌كه‌ین، ئێمه داوای 400 هه‌زارمان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، ره‌زامه‌ندی مانگانه‌ی 350 هه‌زار دینار هاتووه‌ته‌وه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه‌ی دیاریكراوه، بۆ ئه‌و كرێكاره‌یه، كه هیچ پسپۆڕییه‌كی نییه، ئه‌وانه‌ی شت ده‌زانن و خاوه‌نی بڕوانامه‌ن، پاره‌ی پتر وه‌رده‌گرن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "زۆربه‌ی كرێكاری ماركێته‌كان، كه ده‌رچووی زانكۆن، پاره‌ی كه‌میان پێده‌درێت، ئه‌و پاره‌ی دیاریكراوه ده‌بێت هه‌موو شوێنكاره‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن".
سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، كوێستان محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان "بۆ یه‌كه‌مجار چاودێری كاری دامه‌زراندووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو پارێزگاكان چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره بكه‌ن".