سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
سه‌رۆكی حكومه‌ت راسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له خولی نایابی عێراق.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، (9 شووبات/ فێبرایه‌ری 2022)، له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به یانه‌ی مینا هێنا و شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌دا تۆمار كرد.
راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له رێگه‌ی ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پیرۆزبایی له یانه‌ی هه‌ولێر كرد و له‌گه‌ڵ وه‌لید عاره‌ب، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر قسه‌ی كرد و ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له یانه‌كه كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر له دوایین 6 یاریدا 5 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق دێت.
