1400 كه‌س له ژێر ده‌ستی داعش ڕاده‌كه‌ن
هاتوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند" كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشوازییان له (1400) كه‌س كردووه، كه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه ڕایانكردووه.
ئه‌و كه‌سانه له ناوچه‌ی حاجی عه‌لی ڕایانكردووه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای قه‌زای مه‌خموور له باشوری شاری موسڵ و له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه پێشوازیكراون و سه‌رقاڵی ڕێكاری پێویستن بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی ئارام و گونجاو.
ڕۆژی 4 ی حوزه‌یرانیش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕایانگه‌یاند بوو كه پێشوازییان له (600) كه‌سی دیكه كردووه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌خموره‌وه له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش هه‌ڵاتوون و به‌شێكی زۆریان ژن و منداڵن و دووچاری برسیه‌تی و نه‌خۆشی هاتوون.
ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراقی كه ئێستا هێزه‌كه‌یان له ده‌وروبه‌ری گوندی حاجی عه‌لی یه و له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به(كوردستان 24) ی ڕاگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك خێزانی ناوچه‌ی شرگاتیش له سنوری ئێمه‌وه هاتوون و به ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ڕۆشتوون و باسی ئه‌وه‌یانكردووه ژیانیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش دا به ئه‌ندازه‌یه‌ك خراپه،بڕیاریاندابوو گه له ڕێگه‌شدا بكوژرێن هه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش جێبهێڵن.