وه‌زاره‌تی دارایی له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هێشتا بڕی 200 ملیار دیناری مانگی رابردوو له به‌غداوه نه‌نێردراوه بۆ هه‌ولێر و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك خاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له داهاتی نه‌وت به‌رده‌وامی به دابه‌شكردنی مووچه ده‌درێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی 2/2022دابەشکردنی موچەی مانگی (1) بەردەوام بێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
جارێكی دیكه وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار) دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستووە. هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی سالى(2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (1)تا ئه‌مرۆ( 16/شوباتی 2022) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە... بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ,کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی ) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی 2/ 2022 دابەشکردنی موچەی مانگی (1) بەردەوام بێت.