نرخی نه‌وت دابه‌زی

K24 - ھەولێر
لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له دابه‌زین و لە ئاڵوگۆڕەكانیشدا یەك بەرمیل نەوتی جۆری برێنت لە سەرووی 50 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا.
له ده‌ستپێكی كڕین و فرۆشتنی ئه‌مڕۆی نەوتدا لە بازاڕەکانی جیھان، به‌هۆی لاوازی ئابووری وڵاتانی ئاسیا و به‌هێزبوونه‌وه‌ی دۆلار و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نەوت، جارێكی دیکە نرخی نەوت دابەزی بە جۆریك نرخی هه‌ر به‌رمیلیك نه‌وتی خاوی برێنت به له ده‌ستدانی نزیكه‌ی 35 سه‌نت، بە 50 دۆلار و 15 سەنت ده‌فرۆشرێت و هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئەمریکاش دابه‌زی بۆ 48 دۆلار و 90 سه‌نت.
ئه‌م دابەزینەی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه بەهای دۆلار به‌رامبه‌ر دراوه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان له 1% پۆینت سێ به‌رزبووەتەوه.