چەكی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت

بەشی دەیەمی شایستە داراییەكانی ساڵی رابردووی گەنمی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت

پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران دا‌به‌ش ده‌كرێت
پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران دا‌به‌ش ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، هاتنی بەشی دەیەمی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیاران گه‌یشتووه‌ و لە ئایندەیەكی نزیكدا لەڕێگەی سایلۆكانەوە دابەشدەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بوونیكرده‌وه‌، ‏لە بەردەوامی هەوڵەكانمان بۆ وەرگرتنی شایستە دارایی جوتیاران بۆ ساڵی (2021) ئاگاداركراینەوە، كە بەشی دەیەمی شایستەی دارایی جوتیاران چەكەكانیان گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە ئامادەكاری دەكرێت بۆ وەرگرتنی رێكارە كارگێڕییەكان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای رێكاره‌ كارگێڕییه‌كان، چەكی ئەو بڕە پارەیه‌ لە رێگه‌ی سایلۆكانی هەرێم بە سەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت و لە بانكەكانه‌وه‌ پارەكەیان وەردەگرن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بڕی ئەو پارەیەی كە بە چەكی بانكی ناردوویانە بەم شێوەیە :

هەولێر: بڕی یەك ملیار و 608 ملیۆن دینار.

سلێمانی: بڕی یەك ملیار و 172 ملیۆن دینار.

دهۆك:  بڕی 162 ملیۆن دینار.

 

Fly Erbil Advertisment