سوپاى عێراق گوندى حه‌مدانى رزگار كرد

عه‌قيد ئيبراهيم مه‌حمود سه‌بعاوى، به‌رپرسى راگه‌ياندنى فيرقه‌ى 15ى سوپاى عێراق، رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان توانيويانه‌ دواى شه‌ڕێكى سه‌خت گونجى حه‌مدان كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

عه‌قيد ئيبراهيم مه‌حمود سه‌بعاوى، به‌رپرسى راگه‌ياندنى فيرقه‌ى 15ى سوپاى عێراق، رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان توانيويانه‌ دواى شه‌ڕێكى سه‌خت گونجى حه‌مدان كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌.

گوتيشى: شه‌ڕ گه‌يشتووه‌ته‌ ده‌وروبه‌رى گوندى سه‌ڵاحييه‌ى و له‌ شه‌ڕى گوندى حه‌مداندا  20 چه‌كدارى داعش كوژراوون و ژماره‌يه‌كى ديكه‌يان بريندار بوون.

ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى سوپاى عێراق توانيويانه‌ له‌ ميحوه‌ره‌كانى شه‌ڕ له‌ باشوورى مووسڵ پێشڕه‌وى بكه‌ن و ژماره‌يه‌ك گوند له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش رزگار بكه‌ن.