نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان 105 دۆلاری تێپەڕاند
"بۆ یەکەم جار دوای 7 ساڵ، نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 105 دۆلار بەرزبووەوە"

K24 - هەولێر
بە کاریگەری هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان 105 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/2/2022، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، ئەمەش کاریگەری بەرچاوی لە بەها و نرخی دراو و کانزا‌کان دروستکرد، بۆ یەکەم جار دوای 7 ساڵ، نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 105 دۆلار بەرزبووەوە.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیاوه له‌لایه‌ن رووسیاوه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته 101 دۆلار، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئه‌و شه‌ڕه نرخه‌كه بۆ 105 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رز بووه‌وه.