ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پەیمان بۆ سەقامگیری بازاڕ دەدات

پارێزگاری لە سەقامگیری و ئاسایشی وزەی جیهانی دەکەن

نەوت
نەوت

K24 - هەولێر

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە رایگەیاند، رۆژی هەینی ئەندامانی ئاژانسەکە کۆبوونەتەوە و تاوتوێی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیایان کردووە. ئاژانسەکە روونیکردووەتەوە کە پەیمانیان داوە پارێزگاری لە سەقامگیری و ئاسایشی وزەی جیهانی بکەن.

فاتح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوەکەیان تاوتوێی لێکەوتەکانی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیایان کردووە، کە چ کاریگەرییەکی لەسەر بازاڕی وزە و هەڵگەڕانەوەی نرخەکان و متمانەی مامەڵەکاران دەبێت.

لەگەڵ ئاڵۆزی زیاتر، ئەندامانی ئەو ئاژانسەی پەیمانیان داوە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان و بە گوێرەی پێویست وەڵامی خواستی بازاڕ دەدەنەوە.

Fly Erbil Advertisment