دیارترین كاردانه‌وه وه‌رزشییه‌كان له دژی شه‌ڕی رووسیا

كاردانه‌وه‌كانی هێرشه‌كه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا به‌رده‌وامه و له رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ئه‌مجاره‌یان كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاته ده‌نگ.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆڵه‌ندا به‌فه‌رمی ره‌تیكرده‌وه له پاشكۆی مۆندیال به‌رامبه‌ر رووسیا یاریی بكه‌ن و رایانگه‌یاند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین به‌شداری ئه‌و یارییه بكه‌ن، لیڤاندۆڤسكیش دوای ئه‌و بڕیاره ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی رووسیای بۆ سه‌ر ئۆكراینا كرد و رایگه‌یاند خه‌یاڵ ناكات به‌رامبه‌ر رووسیا یاریی بكات، گوتیشی راسته یاریزانان و هانده‌رانی رووسیا به‌رپرس نین له كاری حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام ناتوانن به شێوه‌یه‌ك پیشان بده‌ن كه هیچ رووینه‌داوه.
له لایه‌كی دیكه و له كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا حكوومه‌تی به‌ریتانیا به‌فه‌رمی رایگه‌یاند ئاماده نییه ڤیزا به یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی بیلارووسیا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه نێو وڵاته‌كه‌یان و به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان بكات.
فیدراسیۆنی باسكه‌ی ئه‌وروپاش رایگه‌یاند، یاریی باسكه‌ی یانه‌كانی رووسیا ده‌گوازرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه و له یاریگه‌ی بێلایه‌ن ئه‌نجام ده‌درێت و هیچ یانه‌یه‌ك ئاماده نییه سه‌ردانی خاكی رووسیا بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی پۆرتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له ستۆری ئینستاگرامی خۆی په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: پێویستمان به دروستكردنی جیهانێكی باشه بۆ منداڵه‌كانمان و له خودا ده‌پاڕێمه‌وه جیهان سه‌لامه‌ت بكات.
ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاوی كرده‌وه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی له‌گه‌ڵ یۆفا ده‌كات، به‌وپێیه‌ی گازپرۆم له ساڵی 2012 سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی یۆفایه و گرێبه‌سته‌كه‌شی تا ساڵی 2024 درێژكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئاژانسی فڕانس پرێس هه‌فته‌ی داهاتوو له كۆبوونه‌وه‌ی یۆفا گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیش پێش یارییه‌كه‌یان له گه‌ڕی بیست و شه‌شی لالیگا به ره‌نگی زه‌رد و شینی ئاڵای ئۆكراینا یاریگه‌ی وان‌دا میترۆپۆلیتانۆی نه‌خشاند و پشتیوانی خۆیان بۆ گه‌لی ئۆكراینا ده‌ربڕی، یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیاش به هه‌مان شێوه ره‌نگه‌ی یاریگه‌ی ئالیانز ئارینای به ئاڵای ئۆكراینا نه‌خشاندبوو.
ئاندرێ یارمۆلینكۆی یاریزانی یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزیش له په‌یامێكدا نووسیویه‌تی: ئۆكراینا نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی خاكی خۆمانین و داوا له هه‌موو ئۆكرایناییهك ده‌كه‌م پاڵپشتی سووپا بكه‌ن و به‌رگری له نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئیلینا سڤیتۆلینای خانمه‌تێنسزانی ئۆكراینا داوا ده‌كات جیهانی پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بكات، ده‌شڵێت: شانازی ده‌كه‌م كه ئۆكراینیم.