دوای 18 ساڵ، یاریزانێكی جیاواز لوتكه‌ی تێنسزانانی جیهانی گرت

نۆڤاك جۆكۆڤیچ تێنسزانی رووسیا دوای 361 هه‌فته مانه‌وه‌ی له پێشه‌نگی تێنسزانانی جیهان، شوێنكه‌ی له ده‌ست دا و ركابه‌رێكی رووسی شوێنه‌كه‌ی گرته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فیدراسیۆنی تێنسی جیهانی، ریزبه‌ندی باشترین تێنسزانه‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه و دوای 18 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار كه‌سێكی جیاواز له فێدرێر، نادال، جۆكۆڤیچ و ئاندی مارای لوتكه‌ی تێنسزانانی جیهانی گرت.
دانیێلی مێدڤێدیڤی تێنسزانی رووسی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌یشته یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئوسترالیا، به‌ڵام نه‌یتوانی نازناوه‌كه بباته‌وه و به‌رامبه‌ر نادال یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌و شكسته‌كه‌ش به‌ڵام ژماره‌ی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی وه‌رزشی خۆی دانیلی مێدڤێدێڤ به 8615 خاڵ پێشه‌نگی تێنسزانانی جیهانی گرت.
نۆڤاك جۆكۆڤیچی تێنسزانی سڕبی بۆ پله‌ی دووه‌م دابه‌زی، ئالێكسانده‌ر زڤێرێڤی ئه‌ڵمانیا له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه و رافاییل نادالی تێنسزانی ئیسپانیا بۆ پله‌ی چواره‌م سه‌ركه‌وت.
نۆڤاك جۆكۆڤیچ یه‌كه‌مین تێنسزانه له مێژوودا 361 هه‌فته له پێشه‌نگی باشترینه‌كانی جیهان بمێنێته‌وه، یه‌كه‌مجاریشه له‌وه‌ته‌ی مانگی شووباتی 2004 یاریزانێكی نوێ و جیاواز له فێدرێر، مارای، نۆڤاك و نادال پێشه‌نگ بگرێته‌ده‌ست كه ئه‌و چوار یاریزانه ماوه‌ی 6 هه‌زار و شه‌سه‌د و یه‌ك رۆژ بوو له پێشه‌نگ بوون.
