سه‌یدسادق دوای 70 رۆژ بۆ یه‌كه‌مجار له نێو یاریگه‌ی خۆی خاڵی له‌ده‌ست دا
له گه‌ڕی 22ـه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان 3 یاری به‌ڕێوه‌چوون، له‌م هه‌فته‌یه یارییه‌كه‌ی شێروانه و سه‌یدسادق به‌هێزترین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه له ماوه‌ی 3 خوله‌ك 3 گۆڵ تۆمار كرا.
زنجیره سه‌ركه‌وتنه‌كانی سه‌یدسادق له نێو یاریگه‌ی خۆی وه‌ستا
یانه‌ی سه‌یدسادق له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌رانی میوانداریی شێروانه‌ی كرد، یارییه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی كۆتایی هات.
محه‌مه‌د جه‌لال به‌رگریكاری یانه‌ی شێروانه له خوله‌كی 13 به ئاسیستی به‌مۆ غه‌ریب گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی نوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌رمیان كۆتایی هات.
له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی دووه‌م رووداوه گه‌وره‌كان روویدا، كاتێك له خوله‌كی 75 سه‌یدسادق ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانی نوێنه‌ره‌كه‌ی شاره‌زوور ته‌نیا یه‌ك خوله‌كی خایاند كاتێك هه‌ڵمه‌ت عادل به‌رگریكاری شێروانه گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
دواتر هه‌رزوو ته‌نیا دوای دوو خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌و گۆڵه‌ی شێروانه، سه‌یدسادق له خوله‌كی 77 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، به‌مه‌ش شێروانه زنجیره سه‌ركه‌وتنه‌كانی سه‌یدسادقی له نێو یاریگه‌ی خۆی وه‌ستاند و یانه شاره‌زوورییه‌كه دوای 70 رۆژ بۆ یه‌كه‌مجار له نێو یاریگه‌ی خۆی خاڵی له‌ده‌ست دا.
یانه‌ی سه‌یدسادق به 32 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی و شێروانه‌ش به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ له خانه‌ی دوازده‌یه‌م مانه‌وه.
شه‌قڵاوه ـ ده‌ربه‌ندیخان
ئه‌م دوو یانه‌یه له یاریی رابردوویان شكست بووه به‌شیان، له‌م یارییه‌دا به ئامانجی سه‌ركه‌وتن و ئاشتكردنه‌وه‌ی هانده‌رانیان به‌ره‌نگاری یه‌كتربوونه‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، به دیاریكراوی له خوله‌كی 52، محه‌مه‌د سه‌ردار به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و به ئاسیستی جه‌وهه‌ر نه‌جم شه‌قڵاوه گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
له نیوه‌ی دووه‌میش هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن، ناونیشانی یارییه‌كه گۆڵێكی بێوه‌ڵام بوو له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌قڵاوه، به‌مه‌ش ده‌ربه‌ندیخان دووه‌مین یارییه له‌سه‌ریه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌دۆڕێت. له به‌رامبه‌ردا شه‌قڵاوه چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ له خانه‌ی چوارده‌یه‌م مایه‌وه.
هه‌ولێر ـ سۆران
یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی سۆرانی كرد و یارییه‌كه‌ش به درێژایی هه‌ردوو نیوه‌ی یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
یانه‌ی هه‌ولێر شه‌شه‌مین یه‌كسانبوونی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد به 21 خاڵ له خانه‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سۆران به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ له خانه‌ی یازده‌یه‌م مایه‌وه.