پێكهاته یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بڵاوكرایه‌وه

عه‌بدولغه‌نی شه‌هد راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق لیستێكی سه‌ره‌تایی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا بانگهێشتی 46 یاریزانی كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 9 مارسی 2022، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستی نوێی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی عێراقی بۆ دوو یاریی داهاتووی له پاڵاوتنی مۆندیال به‌رامبه‌ر ئیمارات و سووریا بڵاوكرده‌وه.
عه‌بدولغه‌نی شه‌هد بانگهێشتی 6 گۆڵپارێزی كردووه له نێویاندا ناوی دلۆڤان مه‌هدی گۆڵپارێزی كوردی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی تێدایه كه پێشتر گۆڵپارێزی یانه‌ی زاخۆ بووه، هه‌روه‌ها دیسان بانگهێشتی شێركۆ كه‌ریمی ئه‌ستێره‌ی كوردی یانه‌ی هه‌ولێر كراوه.
كۆسره‌ت بایز یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی پێشبینی كرابوو بانگهێشت بكرێت به‌وپێیه‌ی عه‌بدولغه‌نی شه‌هد له 3 یاریی یانه‌ی هه‌ولێر له‌به‌رخاتری كۆسره‌ت ئاماده‌بووه و سه‌رسامی خۆشی به‌و به‌رگریكاره كورده ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ناوی له لیسته‌كه‌دا نه‌بوو.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رۆژی 24ـی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر خاكی خۆی له به‌غدا میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات ده‌كات، دواتر له رۆژی 29ـی هه‌مان مانگ رووبه‌ڕووی سووریا ده‌بێته‌وه و دوایین یاریی خۆی له پاڵاوتنه‌كان ده‌كات.
