سلۆڤاكیا تامی یه‌كه‌م شكستی له یۆرۆ به رووسیا چه‌شت
كه‌مێك پێش ئێستا، له یۆرۆی 2016، له یاریگه‌ی میترۆپۆڵ له شاری لیلی فره‌نسا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا و سلۆڤاكیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌یش به‌شكستی رووسه‌كان به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك كۆتایی هات.
هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا له گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی یاریزانان (ڤلادیمێر فایس و مارك هامسیك) به دوو گۆڵ پێشكه‌وت.
له خوله‌كی 80ـی گێمی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا له رێگه‌ی دیسنیس گلۆشاكۆف جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، دواتر زۆر هه‌وڵی بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌دا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌مه‌یش رووسه‌كان تووشی یه‌كه‌مین شكست بوون له یۆرۆی 2016.
هه‌ڵبژارده‌كانی (رووسیا، سلۆڤاكیا، ئینگلته‌را و وێڵز) شانبه‌شانی یه‌كتر له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یۆرۆی 2016 یاریی ده‌كه‌ن.