زێلێنسكی: كاتێك رووسیا ده‌توانێت بێته ناو كیێڤ كه شاره‌كه‌مان به‌سه‌ردا خاپوور بكات
K24- هه‌ولێر:
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی: تەنیا له‌و كاته‌دا رووسیا دەتوانێت بێتە ناو کیێڤ، کە شارەکەمان بەسەردا خاپوور بکات و هەموومان بکوژێت و دووپاتیكرده‌وه، تاکە رێگەی هاتنە ناوەوەی رووسیا بۆ ناو کیێڤ، خاپوورکردنی شارەکە و کوشتنی ئێمەیە.
له گوتارێكدا زێلێنسكی جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موومان بكوژن، ده‌توانن بێنه ناو كیێڤ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ئامانجی ئه‌وانه، بابێن.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر به بۆمب هه‌موو شاره‌كه‌مان به‌سه‌ردا خاپوور ده‌كه‌ن و مێژووی هه‌موو ناوچه‌كه و خه‌ڵكی كیێڤ و مێژووی ئه‌وروپا بسڕنه‌وه، ده‌توانن بێنه ناو كیێڤ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتریش زیلێنسكی داوای له رووسیا كردبوو، سەرۆکی شارەوانی مێلیتۆپۆڵ رزگار بکات، كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی رووسه‌وه رفێندراوه و تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا گوتی: "داگیرکاران ئیڤان فێدۆرۆڤ، سەرۆکی شارەوانی مێلیتۆپۆڵیان دەستگیرکردووە. خەڵکی شارەکە داوای ئازادکردنی دەکەن، ئەمە زۆر گرنگە و من سوپاسی بەرگری و دڵسۆزی خەڵکی مێلیتۆپۆڵ دەکەم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "داگیرکاران دەبێ باش بزانن، بەتەواوی بێگانەن بە خاك و خەڵکی ئۆکرانیا و هیچکات قبوڵیان ناکەن. داوای منیش ئەوەیە دەستبەجێ سەرۆکی شارەوانی مێلیتۆپۆڵ رزگارکەن".
دووپاتیشیكرده‌وه، "هێزەکانی ئۆکرانیا لە شەڕکردن و پاشەکشە بە دوژمن بەردەوامن، بەردەوام ژمارەی کوژراوەکانی سوپای رووسیا زیاد دەکات. دەتوانم بڵێم ئەوەی روودەدات گەورەترین شکستی رووسیایە لە دەیان ساڵی رابردوو. لەسەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا 31 بەتالیۆنی دوژمن تواناکانی خۆیان لەدەستداوە. نەک تاك تاك، بەڵکو بە کۆمەڵ سەربازانی رووسیا بەدیل دەگیرێن".
هه‌روه‌ها گوتی: "روسیا دەیەوێت لەڕێگەی بەکرێگیراو و تیروریستانەوە ورەی ئێمە بڕووخێنێت، به‌ڵام من دڵًنیام لەمەشدا سەرکەوتوو نابن و ئێمە سەردەکەوین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ ڤۆلۆدیمرێ زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له په‌یامێكدا له رێگه‌ی ته‌لیگرامه‌وه بۆ دایكانی رووسی داوای كرد، به‌تایبه‌ت له دایكانی سه‌ربازانی رووس، "كوڕه‌كانتان نه‌نێرنه جه‌نگ له وڵاتێكی بیانی.. ئۆكرانیا هه‌رگیز حه‌ز به‌و شه‌ڕه تۆقێنه‌ره ناكات و ئۆكرانیا ئه‌و جه‌نگه‌ی ناوێت. به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێویست به‌رگری له‌خۆی ده‌كات".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی كریملن، ئه‌مڕۆ له دوو په‌یوه‌ندی جیاوازدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ئۆلاف شۆڵز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، پوتن به‌و سه‌ركرده ئه‌وروپییه‌ی راگه‌یاندووه، سوپای ئۆكرانیا یاساكانی مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كات و داوای لێ‌كردن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له ره‌فتاره‌كانیان هه‌ڵگرن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا " ئێلیزێ رایگه‌یاند، به‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ماكرۆن و پوتن، سه‌رۆك ماكرۆن په‌یوه‌ندیی به زێلێنسكییه‌وه كردووه و زێلێنسكی داوای له هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی كردووه، هاوكار بێت بۆ ئازادكردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی مێلێتۆپۆل، كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه رفێندراوه.
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B