ئه‌و 13 یاریزانه‌ی له پرێمه‌رلیگ مووچه‌كانیان له محه‌مه‌د سه‌ڵاح زیاتره

محه‌ممه‌د سه‌ڵاح گۆڵكاری مێژوویی یانه‌ی لیڤه‌رپوول داهاتووی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی دیار نییه و ده‌نگۆی رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌ش تا دێت زیاتر ده‌بێت.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی 29 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه به 20 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگی گرتووه و 10 ئاسیستیشی بۆ هاوڕێیه‌كانی كردووه، وه‌رزی رابردووش 22 گۆڵی كرد و ته‌نیا به جیاوازی یه‌ك گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی بۆ هاری كه‌ین له‌ده‌ست دا.
هێرشبه‌ره میسرییه‌كه ئه‌م وه‌رزه ئاماره‌كانی له هه‌موو یاریزانانی یانه‌كه‌ی و هی پرێمه‌رلیگیش زیاتره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌كه‌ی له سه‌رجه‌م یاریزانانی پرێمه‌رلیگ زیاتر نییه، به‌ڵكو 13 یاریزان له‌و خوله هه‌یه كه شایسته داراییه‌كانیان له ئه‌ستێره میسڕییه‌كه زیاتره.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هه‌فتانه مووچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول 200 هه‌زار پاوه‌نده، به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی له پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا بڵاوبووه‌ته‌وه محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌و پاره‌یه رازی نییه و داوای مووچه‌ی زیاتر ده‌كات و هێشتا كارگێری لیڤه‌رپوولیش به فه‌رمی وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی سه‌ڵاحیان نه‌داوه‌ته‌وه و پێشبینی ئه‌وه كراوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه لیڤه‌رپوول و سه‌ڵاح له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له 2023 كه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت به خۆڕایی یانه‌كه جێبهێڵێت.
ئه‌و 13 یاریزانه‌ی له پرێمه‌رلیگ مووچه‌كانیان له محه‌مه‌د سه‌ڵاح زیاتره
1ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ مان یونایتد، مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 510 هه‌زار پاوه‌نده
2ـ كیڤن دی برۆین له‌گه‌ڵ مان سیتی مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 400 هه‌زار پاوه‌نده
3ـ داڤید دی خیا گۆڵپارێزی مان یونایتد مووچه‌كه‌ی 375 هه‌زار پاوه‌نده
4ـ جه‌یدن سانچۆ له‌گه‌ڵ مان یونایتد مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 350 هه‌زار پاوه‌نده
5ـ رافاییل ڤاران له‌گه‌ڵ مان یونایتد مووچه‌كه‌ی 340 هه‌زار پاوه‌نده
6ـ رۆمیلۆ لوكاكۆ له‌گه‌ڵ چێڵسی 325 هه‌زار وه‌رده‌گرێت
7ـ ره‌حیم ستێرلینگ مووچه‌ی هه‌فتانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مان سیتی 300 هه‌زار پاوه‌نده
8ـ جاك گریلیش له‌گه‌ڵ مان سیتی هه‌فتانه 300 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت
9ـ نگۆڵۆ كانتی له‌گه‌ڵ چێڵسی 290 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت
10ـ پۆڵ پۆگبا له‌گه‌ڵ مان یونایتد مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 290 هه‌زار پاوه‌نده
11ـ تیم ڤێرنه‌ر له‌گه‌ڵ چێڵسی هه‌فتانه 272 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت
12ـ جۆن ستۆنز له‌گه‌ڵ مان سیتی مووچه‌كه‌ی 250 ملیۆن پاوه‌نده
13ـ ئیدینسۆن كاڤانی هه‌فتانه له‌گه‌ڵ مان یونایتد 250 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت
14ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 200 هه‌زار پاوه‌نده