ئه‌مڕۆ دوو یانه بلیتی یاریی كۆتایی جامی كوردستان ده‌بڕن

له قۆناغی پێشكۆتایی جامی تۆپی پێی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كاتژمێر(3:00) دوو یاری ده‌كرێن، له دێربی پایته‌ختی كوردستان هه‌ندرێن میوانداری برایه‌تی ده‌كات، له سلێمانیش نه‌ورۆز و سیروانی نوێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و ناسنامه‌ی دوو یانه‌ی یاریی كۆتایی جامی كوردستان ئاشكرا ده‌بێت.
هه‌ندرێن و برایه‌تی له یارییه‌كی ئاگریندا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
هه‌ندرێن له یاریگه‌ی خۆیدا میوانداریی برایه‌تی ده‌كات، هه‌ندرێن، ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كردووه، له خولی نایابی كوردستان له خانه‌ی دووه‌مه، ته‌نها 3 خاڵ له پێشه‌نگی تیپه‌كه‌وه دووره، له كاتێكدا 6 یاریی ماوه، له جامی كوردستانیش گه‌یشتووه‌ته ئه‌م قۆناغه، پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و ئاماده‌ی هه‌یه، گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌و نه‌بوونی یاریزانێكی هێرشبه‌ری راسته‌قینه‌یه.
خاڵی به‌هێزی هه‌ندرێن، محه‌مه‌د شێرزادی كاپتن و سه‌نگه‌ر عه‌بدولكه‌ریم و ماجد سه‌لامه و سۆران عه‌زیز ز هێمن نازم و عه‌لی حوسێنه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی یاسر قاسم یانه‌كه‌ی جێهیشتووه و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زاخۆوه كردووه، كێشه‌ی له هێڵی پێشه‌وه دروست بووه، وه‌ك جاران ده‌رفه‌تی گۆڵكردنیان بۆ ناره‌خسێت و پچڕانێك له نێوان هێڵه‌كانی تیپه‌كه‌ی دڵشاد مه‌عروف هه‌ست پێده‌كرێت، تا ئێسته‌ش پێیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌م چه‌ند یاریه‌ی ماوه هه‌وڵده‌ده‌ن به‌شێوه‌ی خواستن بیگه‌ڕێنه‌وه.
له‌م وه‌رزه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ندرێن و برایه‌تی دوو یارییان به‌یه‌كه‌وه كردووه، هه‌ندرێن هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه، برایه‌تی هیچ گۆڵێكی له تۆڕی هه‌ندرێنییه‌كان تۆمارنه‌كردووه.
برایه‌تی، ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له هه‌ندرێن تۆڵه‌ی دوو دۆڕانه‌كه‌ی خولی نایاب بكاته‌وه، جگه له‌وه‌ش به‌م پێكهاته لاوه به‌شێكبێت له یاریی كۆتایی جامی كوردستان، كه بۆ یه‌كه‌مجاره له كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌مه‌د جه‌وهه‌ری راهێنه‌ر، به‌هۆی هیلاكی و ماندووی یاریزانه‌كانی دوو رۆژ پشووی دوای یارییه‌كه‌ی دواین گه‌ڕی نایابی كوردستان به‌ی یاریزانه‌كانی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی له رووی جه‌ستیه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ی هه‌ندرێن ئاماده‌بن.
سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی برایه‌تی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، ته‌نها یاریزانان عه‌بدوڵڵا خه‌لیل و كاردۆ كه‌مال به‌هۆی پێكانه‌وه ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنیان له یارییه‌كه ئه‌سته‌مه.
راهێنه‌ره‌كه‌ی برایه‌تی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌م شێویه ئه‌زموونێكی باشی هه‌یه، پێشووتر هه‌ر یارییه‌كی له خوله‌كانی پێشوو له جام ئه‌نجامدابێت ئه‌نجامی باشی تۆماركردووه، بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێ له‌م یارییه‌ش بتوانێت بگه‌نه یاریی كۆتایی.
دوو جه‌مسه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی سلێمانی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
نه‌ورۆز له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سیروانی نوێ ده‌كات، نه‌ورۆز به پێكهاته‌یه‌كی لاو ئه‌نجامی باشی له‌م وه‌رزه ده‌سته‌به‌ر كردووه، بووه‌ته به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له به‌رده‌م یانه‌كانی به‌شدار له خوله‌كانی كوردستان، كه‌س پێشبینی و چاوه‌ڕێی ئه‌و ئه‌نجامه باشه‌ی له‌م تیپه لاوه نه‌ده‌كرد، به‌ڵام كامه‌ران محه‌مه‌دی راهێنه‌ر به پلانه‌كانی سه‌رنجی هه‌مووانی بۆ لای خۆی راكێشاوه، ده‌یانه‌وێت مێژوویه‌ك بۆ یانه‌كه‌نه بنووسنه‌وه و بگه‌نه یاریی كۆتایی.
دیلمان رۆكان و هێمن فه‌ره‌ج و كاروان باپیر و پێشڕه و له خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م یانه‌ین، ده‌توانن گۆڵ له هه‌ر تیپێك بكه‌ن.
سیروانی نوێ، له رووی ده‌روونییه‌وه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی دایه، چونكه گه‌ڕی رابردوو له خولی نایابی كوردستان له ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی برده‌وه و پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش یاریزانه‌كان زیاتر ئاسووده ده‌كات، تا بتوانن مێژووێكی دیكه بۆ تیپه‌كه‌یان بنووسنه‌وه.
خاڵه به‌هێزه‌كانی رزگار عه‌لی راهێنه‌ر، هه‌مزه عه‌باس و عه‌زیز كه‌لاری و به‌هادین به‌كر و راستگۆ فایه‌ق و ئه‌ركان جه‌وهه‌رن، سیروانی نوێ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ یارییه دێربییه‌كان هه‌یه، به‌ئاسانی ناتوانێت لێیان به‌رێته‌وه.