یه‌ك له‌سه‌ر سێی خه‌ڵكی جیهان به‌ده‌ست كه‌م خۆراكیه‌وه ده‌ناڵێنن
مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
به‌پێی ڕاپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركه‌وتووه یه‌ك له‌سه‌ر سێی خه‌ڵكی جیهان به ده‌ست كه‌می خۆراك و زیادبوونی كێشه‌وه ده‌ناڵێنن،ئه‌م بارودۆخه‌ش ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و فشار دروستكردن له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان زیاد ده‌كات.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی خۆراكی جیهانی بۆ ساڵی 2016،كه ڕاپۆرتێكی ساڵانه‌ی بێلایه‌نه و ڕه‌وشی خۆراك له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌خاته‌ڕوو،ئاشكرایكردووه كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كێشیان زیادبووه له هه‌موو هه‌رێمه‌كانی جیهان و هه‌موو جیهاندا به‌رچاو ده‌كه‌وون.
كه‌م خۆراكیش وایكردووه ژماره‌یه‌ك له منداڵان به هێواشی گه‌شه بكه‌ن و مه‌ترسی توشبوونی ئه‌و په‌تا و ده‌ردانه ببن كه به‌هۆی كه‌م خۆراكییه‌وه توشی مرۆڤ ده‌بن،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی دڵ و شه‌كره و قه‌ڵه‌وی،هه‌روه‌ها زیادبوونی مه‌ترسی وه‌رهه‌م لای قه‌ڵه‌وه‌كان به‌شێكن له‌و هه‌ڕه‌شانه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته،نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه له منداڵان كه به‌رله‌وه‌ی ته‌مه‌نیان بگاته پێنج ساڵ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌مرن، هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كه‌م خۆراكییه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خراپی سیسته‌می خۆراكی و هه‌ژاری هۆكاری یه‌كه‌می ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشییه‌كانه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆراكی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له 57 ده‌وڵه‌تدا كه‌م خۆراكی گه‌یشتووه‌ته ئاستی دروستكردنی نه‌خۆشی سه‌رسوڕان و كه‌م خوێنی،هه‌روه‌ها زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه كێشیان زیادی كردووه،دوو به‌رامبه‌ر فشاری سه‌ر ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی له‌و وڵاتانه‌دا زیادكردووه كه خۆیان له بنه‌ڕه‌ته‌وه سیسته‌مێكی ته‌ندروستی لاوازیان هه‌یه.
"لۆرانس حه‌داد" گه‌وره توێژه‌ری په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌ی كه‌م خۆراكی،كه باره‌گاكه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه،یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی له ئاماده‌كردنی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا به‌شداری كردووه و ده‌ڵێت"له هه‌ر سێ كه‌سێك،كه‌سێكیان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌ده‌ست كه‌مخۆراكییه‌وه ده‌ناڵینێ.
ئه‌م ڕاپۆرته ساڵانه‌یه‌ی ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك شاره‌زای بێلایه‌ن،له‌ژێر چاودێری په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆراكی به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی كۆمه‌ك به‌خش له حكومه‌ته‌كان و خێرخوازییه‌كان،له‌وانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا،بریتانیا،كۆمیسیۆنی ئه‌وروپی و دامه‌زراوه‌ی گیتس،هاوكاری ده‌كرێن.