"بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه گه‌یشته رێككه‌وتن"

سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ یاریزانێكی یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن.
جیرارد رۆمیرۆ رۆژنامه‌نووسی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ فرانك كیسی ناوه‌راستكاری یانه‌ی ئه‌یسی میلان گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و ئه‌م یاریزانه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به گرێبه‌ستێكی ئازاد و خۆڕایی رووده‌كاته یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی SERـی ئیسپانیا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا دوێنێ ئێواره له‌سه‌ر هه‌موو ورده‌كارییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی فرانك كیسی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیاش نووسیویه‌تی: فرانك كیسی ناوه‌راستكاری كۆتدیڤواری ده‌بێته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی هاوینه‌ی ئه‌مساڵی یانه‌ی بارسێلۆنا.
فرانك كیسی له هاوینی 2019 له یانه‌ی ئاتاڵانتاوه روویكرده یانه‌ی ئه‌یسی میلان، له‌گه‌ڵ میلان له كۆی 213 یاری، 36 گۆڵ و 16 ئاسیستی كردووه و له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.
