خانه‌نشینان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
"مووچه‌كانیان گواستراوه‌ته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی سلێمانی، 7 هه‌زار خانه‌نشین له سلێمانی مووچه‌كانیان بۆ دوو بانكی سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی سلێمانی به نووسراوی ژماره (5393) مووچه‌ی 7 هه‌زار مووچه‌خۆری خانه‌نشینی له بانكی كوردساته‌وه بۆ هه‌ردوو بانكی مه‌ڵكه‌ندی و گۆیژه گواستووه‌ته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: ئاگاداری ئه‌و خانه‌نشینانه ده‌كه‌ین، كه مووچه‌ی خانه‌نشینی له بانكی كوردسات وه‌رده‌گرن، له ژماره پێناسی (300001)ـه‌وه تا (34000) مووچه‌كانیان بۆ بانكی مه‌ڵكه‌ندی گواستراوه‌ته‌وه، له ژماره پێناسی (34000)ـه‌وه تا ژماره پێناسی (37000) مووشه‌كانیان بۆ بانكی گۆیژه گواستراوه‌ته‌وه.
