شانۆگه‌ریی "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر" له ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كرێت
شانۆگه‌رییه‌كه به‌شێكه له چالاكییه‌كی فێستیڤاڵی "ئادار و نه‌ورۆز"

K24 - هه‌ولێر:
گرووپی رۆژئاڤا بەھەماھەنگی رێکخراوی (ھیوای ئەڵمانی) رۆژی یه‌كشه‌ممه، (20ی ئادار/ مارسی 2022) له مه‌راسیمێكدا چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری به‌بۆنه‌ی راپه‌ڕین و جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه له شاری "ھالە زالە"ی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌بات.
کەرنەڤاڵی "ئادار و نەورۆز"، بە چەند چالاکییەکی ھونەری و کولتووری و گرووپی میوزیك و گۆرانی پێشکەش دەکرێت. له‌هه‌مانكاتدا نمایشی شانۆگەری "کاوەی ئاسنگەر"، لە نووسینی "نەوزاد حاجی شوشە" و ئامادەکردن و دەرھێنانی "ھەورامان کاکە"، به‌شێك له چالاكییه‌كه ده‌بێت.

ھەورامان کاکە، ده‌رهێنه‌ری شانۆیی رایگه‌یاند، ئاماده‌كاریمان بۆ شانۆگه‌رییه‌كه كردووه و گرووپی شانۆیی له رۆژی فێستڤاڵی نه‌ورۆز له شاری "هاله زاله"ی ئه‌ڵمانیا شانۆگه‌ری "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر" نمایش ده‌كه‌ین، كه له دوو كاتی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كرێت، كاتژمێر 13:00ی نیوه‌ڕۆ و كاتژمێر 16:00ی ئێواره‌ش دووباره ده‌كرێته‌وه.

