"وێرانکارییەکانی جەنگ"ـی حهمه هاشم له پۆڵهندا نمایش كران
ھونەرمەند لە چوارچێوەی کاری "ئەبستراکت ئێکسپرێشینیزم" بیرۆکەکانی خستووهتهڕوو

K24 - ههولێر:
ئێوارەی (18ـی ئادار / مارسی 2022)، له گەلەری ماڵی کولتووری کرۆسنۆ (Bwa Krosno Sztuki)، بە ھاوکاری دامەزراوەی کولتووری والیزکا( fundacja na rzecz kultury WALIZKA)، پێشانگای تایبەتی ھونەرمەندی شێوەکار حەمە ھاشم له پۆڵهندا کرایەوه.
پێشانگاکە نزیکەی پانزدە تابلۆی ناوبراوی تێدا نمایش كراوه، کە قەبارەیان به گشتی 170 بە 70 سانتیمهترن.
.jpeg)
لە تابلۆكاندا ماتریاڵ و تەکنیکی جیاواز دەبینرێن، لەگەڵ کارەکانی پێشووتری ھونەرمەند جیاوازن، نزیکەی ساڵێکە به ھاوبەشی لەگەڵ چالاکییە کولتوورییەکانی دامەزراوەی والێزکا ئامادەیی بۆدەکرێت.

ئامانجی ئهم چالاکییە پشتگیرییە بۆ کولتووری ئەو ناوچانەی لەشەڕەوە نزیکن، ناوی پێشانگاکەش "وێرانکارییەکانی جەنگ"ـه.
کارەکانی حهمه هاشمی شێوهكار، گوزارشتی زۆری تێدایە، ھەرچەندە راستەوخۆ فۆڕمی واقیعی نیین، لەبەر ئەوە ھونەرمەند لە چوارچێوەی کاری "ئەبستراکت ئێکسپرێشینیزم" بیرۆکەکانی خستووهتهڕوو.

لە تەکنیکدا ئەبشستراکتێکی دەربڕینخوازی دەبینرێت کە لە ھەندێ سپەیسدا تامی ھونەری سریالیزمیش دانەبڕاوە لە کارەکان.