سیروانی نوێ به‌ره‌و نازناوی خولی نایاب هه‌نگاو ده‌نێت
له گه‌ڕی 24ـی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی سیروانی نوێ سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی تۆمار كرد و هه‌نگاوێكی دیكه له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نزیك بووه‌وه، یانه‌ی شێروانه‌ش به بردنه‌وه‌ی له برایه‌تی مه‌ترسییه‌كانی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك كه‌متر كرده‌وه، سه‌یدسادق ده‌یه‌مین سه‌ركه‌وتنی له نێو یاریگه‌ی خۆی تۆمار كرد و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش هه‌ندرێنی له كێبڕكێی نازناوه‌كه دوورخسته‌وه.
سیروانی نوێ دۆخی یانه‌ی هه‌ولێری خراپتر كرد
یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی سیروانی نوێی كرد، گۆڕینی یاریگه‌كه‌ش نه‌یتوانی هه‌ولێر له شكست رزگار بكات و یارییه‌كه‌ی به گۆڵێك به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ دۆڕاند.
ئاریان جه‌وهه‌ر بزوێنه‌ری هێرشه‌كانی سیروانی نوێ له خوله‌كی 10 ئاسیستێكی كرد و باكۆ عومه‌ر گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ولێر تۆمار كرد.
دواتر میران محه‌مه‌د له خوله‌كی 31 گۆڵی دووه‌می سیروانی نوێی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر دوو هێنده لێ‌كرد.
دوای تێپه‌ڕبوونی 3 خولهك به‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه، تاڵیب ره‌قیب به لێدانی پێناڵتی گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی هه‌ولێری تۆمار كرد.
دواتر له نیوه‌ی دووه‌میش هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن و یارییه‌كه به‌سوودی یانه‌ی سیروانی نوێ 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به‌رامبه‌ر هه‌ولێر كۆتایی هات.
یانه‌ی سیروانی نوێ چوارده‌یه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 46 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه قایمتر كرد، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر تووشی یازده‌یه‌مین شكست بوو به ته‌نیا 21 خاڵ بۆ خانه‌ی چوارده‌یه‌م دابه‌زی.
برایه‌تی به شكسته‌وه له گه‌رمیانه‌وه بۆ پایته‌خت ده‌گه‌ڕێته‌وه
یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه گه‌شتی كه‌لاری كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند.
گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی شێروانه له خوله‌كی 28 له لایه‌ن كه‌ڕاڕ حه‌مید به ئاسیستی دیاری حه‌سه‌ن تۆمار كرا.
یانه‌ی شێروانه حهوتهمین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 29 خاڵ بۆ خانه‌ی ده‌یه‌م سه‌ركه‌وت. یانه‌ی برایه‌تیش به 28 خاڵ بۆ خانه‌ی یازده‌یه‌م دابه‌زی.
پێشمه‌رگه له نێو یاریگه‌ی هه‌ندرێن ئاهه‌نگی گێرا
یانه‌ی هه‌ندرێن له نێو یاریگه‌ی خۆی یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دۆڕاند، به‌مه‌ش هه‌ندرێن سێیه‌مین یاریی له‌سه‌ریه‌ك له خولی نایابی كوردستان دۆڕاند و هه‌فته له دوای هه‌فته له كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه دوورده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له نیوه‌ی یه‌كه‌م نه‌یانتوانی هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام له خوله‌كی 85ـی كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه، سه‌نگه‌ر محه‌مه‌د به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند گۆڵی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ی تۆمار كرد.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هه‌شته‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 31 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ندرێن به 40 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه.
سه‌یدسادق ئاگری نه‌ورۆزی خامۆش كرد
یانه‌ی سه‌یدسادق له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی نه‌ورۆزی كرد، نوێنه‌ره‌كه‌ی شاره‌زوور دهیهمێن سه‌ركه‌وتنی له نێو یاریگه‌ی خۆی تۆمار كرد.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م سه‌یدسادق و نه‌ورۆز نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتربهه‌ژێنن، به‌ڵام له خوله‌كی 50 سه‌یدسادق كۆتایی به چاوه‌ڕوانی هانده‌ره‌كانی هێنا و به‌ڵێن فایه‌ق گۆڵی یه‌كه‌می له دژی نه‌ورۆز تۆمار كرد، گۆڵه‌كه‌ش به ئاسیستی جوامێر محه‌مه‌د بوو، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌یدسادق كۆتایی هات.
یانه‌ی سه‌یدسادق له‌م وه‌رزه له كۆی 12 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی 10 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و به كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ندرێنی دووه‌م بۆ چوار خاڵ كه‌مكرده‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز به 32 خاڵ له پله‌ی چوار مایه‌وه.