نرخی سوتەمەنی ئەڵمانییەکان هەراسان دەکات

بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی وایکردووە ئەڵمانییەکان دەستبەرداری خولیای شۆفێری بن

ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێل

K24 - هەولێر

بە گوێرەی راپرسییەک زۆربەی ئەڵمانییەکان پشتیوانی لەوە دەکەن کە لە هەفتەیەکدا رۆژێک ئۆتۆمبێلەکانیان بەکارنەهێن، تاوەکو پشتبەستنیان بە هاوردەی نەوت و گازی رووسیا کەم بکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و دیزڵ بارگرانییەکی گەورەی بۆ سەر خێزان و حکومەت دروستکردووە.

بە گوێرەی ئەو راپرسییەی لەلایەن تۆڕی فلیت ئەنجامدراوە، 48%ـی ئەڵمانییەکان پشتیوانی لە بەکارنەهێنانی ئۆتۆمبێلەکانیان لە هەفتەی رۆژێکدا دەکەن، کە مەبەست لێی کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە هاوردەی نەوت و گازی رووسی، چونکە بەشێک لە ئەڵمانییەکان هەست بە تاوان دەکەن، پێیان وایە ئەو پارەی ئەوان خەرجی دەکەن بۆ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیایە و لە خەرجی جەنگی ئۆکرانیا بەکاریدەهێنێت.

لە بەرامبەردا، 46%ـی بەشداربوون دژی ئەو بیرۆکەیە بوون.

نرخی بەنزین و دیزڵ لە ئەڵمانیا لە مانگی شوباتدا بە رێژەی 26% بەراورد بەهەمان مانگی ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە. کە نزیکەی 30%ـی ئەو بەرهەمانەش لە رووسیاوە هاوردەی دەکەن.

Fly Erbil Advertisment