به فهرمی ئارارات راهێنهرهكهی گۆڕی
عەبدوڵڵا مەحموود لەشوێنی ئەنوەر محەمەد دەبێتە راهێنەری ئاڕاڕات

ئەنوەر محەمەد دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر چەمچەماڵ دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی ئاڕارات کێشایەوە و عەبدوڵڵا مەحموود شوێنی دەگرێتەوە.
وەلید ئەنوەر سەرۆکی یانەی ئاڕاڕات لە لێدوانێکی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەنوەر محەمەد دەستی لە راهێنەرایەتی یانەکەیان کێشایەوە و عەبدوڵڵا مەحموود لە شوێنی ئەو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دەگرێتە ئەستۆ. ئاڕاڕات لەم وەرزە لە 23 یاری تەنیا هەشت بردنەوەی بەدەستهێناوە و تووشی شەش دۆڕان بووە کە دوایینیان بەرامبەر چەمچەماڵ بوو، لە یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر تووشی شکست بوو، یانەکەی پیرمام 30 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولی نایابی کوردستان دێت.
ئەنوەر محەمەد دەبێتە هەشتەمین راهێنەر لەم وەرزەی خولی نایابی بگۆڕدرێت، پێشتر یانەکانی چەمچەماڵ، شەقڵاوە، شێروانە، سۆران، زاخۆ، هەولێر راهێنەرەکانیان گۆڕیوە، کە هەولێر دوو جار راهێنەرەکەی گۆڕیوە.

