پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێنمایی تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زانی بڵاوكرده‌وه
"فرۆشتن و پێشكه‌شكردنی مادده‌ی كحولییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، پارێزگای هه‌ولێر رێنمایی په‌یوه‌ستی به‌و مانگه بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌و چێشتخانانه‌ی كه له مانگی ره‌مه‌زان كراوه‌ن، ده‌بێت ره‌چاوی رێزگرتن له‌و مانگه پیرۆزه بكه‌ن.
پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، "فرۆشتن و پێشكه‌شكردنی مادده‌ی كحولییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه".
پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت، ته‌ندروستی، ئاسایشی ئابووری و چاودێری بازرگانی راسپێردراون بۆ رێگه‌گرتن له قۆرخكاری و كۆنتڕۆڵكردنی نرخ و جێبه‌جێكردنی رێككاره‌كانی ته‌ندروستی.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراو: