پوتن هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ له ئه‌وروپا ده‌كات
"له سبه‌یه‌وه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا پابه‌ند نه‌بێت هه‌نارده‌ی نه‌وت گاز راده‌گرین"

K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا هەژماری بانکی رۆبڵ لە بانکەکانی رووسیا بکەنەوە بۆ کڕینی نەوت و غازی سروشتی، ئەگەرنا هەناردەی وزە بۆ رۆژئاوا رادەگرێت. سەرۆکی روسیا گوتی: وڵاتانی رۆژئاوا دۆستمان نین، ئەوان هیچ شتێك بە خۆڕایی نادەنە ئێمە ئێمەش خێریان پێناکەین.
پوتن ئه‌م گوتانه‌ی له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا بڵاوكرده‌وه و گوتی: "مەرسوومێکم واژۆ کردووە و تایبەتە بە فرۆشی نەوت و غازی رووسیا بەو وڵاتانەی کە دۆستمان نین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێویستە ئەو وڵاتانە لە بانکەکانی رووسیا هەژماری رۆبڵ بکەنەوە. لە 1ی نیسانی ئەمساڵەوە ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت، پێویستە پارەی کڕینی وزەی رووسیا بە دراوی رۆبڵی رووسی بدەن و هەژمارەکانیش لە بانکەکانی رووسیا بکەنەوە".
پوتن روو له وڵاتانی ئه‌وروپا دووپاتیكرده‌وه، "ئەگەر ئەو هەژمارانە نەکرێنەوە، گرێبەستەکان بە هەڵوەشاوە هەژماردەکرێن و هەناردەی وزەی رادەگیرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هیچ کەسێك بە خۆڕایی هیچ شتێك ناداتە رووسیا، کەواتە ئێمەش خێریان پێ ناکەین".
ئه‌م بڕیاره‌ی پوتن له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ لە رێگەی ڤیدیۆ لینکەوە لە دوو گوتاری جیاوازدا سەرۆکی ئۆكرانیا بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەلجیکا و هۆڵەندای کرد و جه‌ختیكرده‌وه، بەدیهێنانی ئاشتیەکی هەمیشەیی زۆر لە ئەڵماس و غازی سروشتی رووسیا بە نرخترە و داواشی له وڵاتانی رۆژئاوا كرد، به‌نده‌ره‌كانیان به‌ڕووی رووسیادا دابخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌چێت نەبێتە تێچووی کۆمەڵکوژییەكانی ئۆکرانیا.
H.B