ئه‌ڵمانیا له‌ڕووی بڕیاره‌كه‌ی پوتن ده‌وه‌ستێته‌وه
روبڵ ره‌ت ده‌كاته‌وه.. "پارەی وزەی رووسیا بە یۆرۆ یان دۆلار دەدرێت"

K24- هه‌ولێر:
راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: رەتیدەکاتە هەژماری بانکی رۆبڵ لە بانکەکانی رووسیا بکاتەوە و دووپاتیكرده‌وه، بەگوێرەی گرێبەستەکان پارەی وزەی رووسیا بە یۆرۆ یان دۆلار دەدرێت.
ئۆلاف شوڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی: نازانم سەرۆك پوتن مەبەستی چییە و چۆن بیردەکاتەوە بەڵام ئەوەی کۆمپانیاکان دەتوانن بیکەن ئەوەیە، كه پارەی وزەی رووسیا بە یۆرۆ بدەن.
له گوتارێكدا راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد، "ئێمە پێداچوونەوەمان بۆ گرێبەستەکانی کڕینی غازی سروشتی و بەرهەمەکانی دیکەش کردووە. بەگوێرەی گرێبەستەکان دەڵێ: پارەکە بە یۆرۆ و هەندێکجاریش بە دۆلار دەدرێت، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی یۆرۆیە و من ئەم بابەتەشم لەگەڵ سەرۆك پوتن باسکردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "بیرۆکەی سەرۆك پوتن چییە و چی دەوێت! ئەمە دەکرێت بە وردی سەیری بکەین، بەڵام لە هەرحاڵەتێکدا ئەوەی کۆمپانیاکان دەتوانن جێبەجێی بکەن، ئەوەیە كه بە یۆرۆ پارەکە بدەن".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له وڵاتانی رۆژئاوا كرد، كه پێویستە هەژماری بانکی رۆبڵ لە بانکەکانی رووسیا بکەنەوە بۆ کڕینی نەوت و غازی سروشتی، ئەگەرنا هەناردەی وزە بۆ رۆژئاوا رادەگرێت و جه‌ختیشیكرده‌وه، وڵاتانی رۆژئاوا دۆستمان نین، ئەوان هیچ شتێك بە خۆڕایی نادەنە ئێمە ئێمەش خێریان پێناکەین.
وه‌ك پوتن ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و بڕیاره له سبه‌ی 1ی نیسانه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش لە رێگەی ڤیدیۆ لینکەوە لە دوو گوتاری جیاوازدا سەرۆکی ئۆكرانیا بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەلجیکا و هۆڵەندای کرد و جه‌ختیكرده‌وه، بەدیهێنانی ئاشتیەکی هەمیشەیی زۆر لە ئەڵماس و غازی سروشتی رووسیا بە نرخترە و داواشی له وڵاتانی رۆژئاوا كرد، به‌نده‌ره‌كانیان به‌ڕووی رووسیادا دابخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌چێت نەبێتە تێچووی کۆمەڵکوژییەكانی ئۆکرانیا.
H.B