بایدن: تا شه‌ش مانگی داهاتوو نه‌وتی یه‌ده‌گ ده‌فرۆشین
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، بۆیه‌كه‌مینجار له مێژووی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته بڕیاری فرۆشتنی نه‌وتی یه‌ده‌گی ده‌ركرد.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی ئه‌و وڵاته بڕیاریدا رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گ هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كان بكات.
كۆشكی سپی راشیگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی جۆ بایدن بۆ ماوه‌ی 6 مانگ كاری پێده‌كرێت، ئه‌میش له‌پێناو كۆنتڕۆڵكردنی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان.
ئاژانسی ئه‌سوشیتد پرێس بڵاویكرده‌وه، پێده‌چێت نه‌وت خاڵی لاوازی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بێت، به‌كارهێنانی یه‌ده‌گی نه‌وت له مێژووی سیاسی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوێكی نوێییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بایدن له چوارچێوه‌ی گوتارێكدا رایگه‌یاند، له‌هه‌وڵداین نرخی نه‌وت له جیهان داببه‌زێنین، له ئێستادا ئه‌مه‌ریكا سه‌ربه‌خۆیی دابینكردنی نه‌وتی راده‌گه‌یه‌نێت.
بایدن گوتی: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌رگه‌ی گرانبوونی سووته‌مه‌نی ناكه‌ن، بۆیه بڕیارمدا یه‌ده‌گی نه‌وت بفرۆشین، تاوه‌كو نرخ داببه‌زێنین."
هه‌روه‌ها بایدن گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له دابه‌زاندنی نرخی سووته‌مه‌نی، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌ست به هه‌رزانبوونی نرخه‌كان بكرێت".
بایدن له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، راوێژكاره‌كانی ڤلادیمێر پوتن زانیاری هه‌ڵه له‌باره‌ی قوربانییه‌كان له چوارچێوه‌ی جه‌نگی ئۆكرانیای پێده‌ده‌ن.
بایدن گوتیشی: "پوتن زۆربه‌ی راوێژكارییه‌كانی سزا داوه، یاخوود له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ریانی كردوون".