گۆرانیبێژێكی کورد وازى لە کاری هونەری هێنا
"جارێکی دیکە گوێتان لە بەرهەمی نوێی من نابێتەوە"
K24 - ههولێر:
هونەرمەندی گۆرانیبێژ "مەریوان سەفادین" وازى لە گۆرانى گوتن هێنا و لە ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند، "دوای ماوەیەکی زۆر بیرکردنەوە دواجار گەشتەمە ئەو قەناعەتەی، کە لەمڕۆوە واز لە کاری هونەری بێنم".
ئهو هونهرمهنده گوتیشی: ئەو بڕیارە لەمڕۆوە جێبەجێی دەکەم، بۆیە زۆر داوای لێبورن لە هەموو لایەك دەکەم، بمبورن کە جارێکی دیکە گوێتان لە بەرهەمی نوێی من نابێتەوە، هیوادارم ئەوەشی لە رابردوودا کردوومە، بووبێتە جێی رەزامەندی ئێوەی ئەزیز، دوبارە بمبورن.