به ملیۆنان به‌رمیل نه‌وتی رووسیا له‌ناو ده‌ریا به‌بێ كڕیار ده‌خولێنه‌وه
پێشبینی ده‌كرێت دابه‌زینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی رووسیا بگاته 3 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه

K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی كڕینی نه‌وته‌كه‌ی، بارهه‌ڵگره ده‌ریاییه‌كانی نه‌وتی رووسیا كه ملیۆنان به‌رمیل نه‌وتیان هه‌ڵگرتووه، رووبه‌ڕووی كێشه بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش فشارێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته داناوه.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، بارهه‌ڵگرێكی ده‌ریایی كه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خامی رووسیای هه‌ڵگرتووه، له به‌نده‌ری مۆرمانسكی باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته به‌ره‌و فێلادێلفیا به‌ڕێكه‌وتووه، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ئاراسته‌كه‌ی گۆڕیوه.
به‌گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌كیش كه له "مارینا ترافیك"ی تایبه‌ت به جووڵه‌ی كه‌شتییه‌كان، نه‌وتهه‌ڵگری "په‌كین سپێریت" ئاراسته‌كه‌ی له فێلادێلفیاوه به‌ره‌و ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست گۆڕیوه.
به گوته‌ی جۆن ڤان، شایك، پسپۆڕی پیشه‌سازیی نه‌وت له كۆمپانیای زانیاری وزه "ئێنێرژی ئێنتلێجنس"، كه‌شتییه‌كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له ده‌ریای سپییه به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی نه‌وته‌كه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی كڕیار.

ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی: گۆڕینی ئاراسته‌ی گه‌شتی ئه‌و كه‌شتییه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی له ئه‌نجامی سزاكانی رۆژئاوا به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، رووبه‌ڕووی كه‌رتی بازرگانیی نه‌وتی رووسیا بوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ده‌ستپێكی هێرشی رووسیاوه بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، زیاتر له 20 نه‌وتهه‌ڵگری رووسی به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و بازاڕه‌كانی جیهان جێهێشتووه و كۆی باری ناو هه‌موو ئه‌و نه‌وتهه‌ڵگرانه‌ش نزیكه‌ی 8 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته و باره‌كانیان بۆ فرۆشتن خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كڕیارێكیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
فان شایك گوتی: هۆكاری ئه‌مه‌ش قه‌ده‌غه‌كردنی كڕینی كاڵاكانی رووسیایه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، وێڕای سزا سه‌پێنراوه‌كانی خودی كۆمپانیاكانی كڕینی نه‌وت.
له هه‌مان كاتدا 7 كه‌شتی دیكه‌ی نه‌وتهه‌ڵگری رووسیا به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی باره‌كانیان به‌تاڵ بكه‌نه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كڕینی نه‌وتی رووسی بچێته بواری جێبه‌جێكردن، كه دوا واده بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، 21ی ئه‌م مانگه‌یه.
مانگی رابردوو ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیی ئه‌وه‌ی كردبوو، تا سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه و له‌گه‌ڵ جێبه‌جێبوونی سزا سه‌پێندراوه‌كان و خۆبه‌دوورگرتنی كڕیاران له نه‌وتی رووسی، رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی رووسیا دابه‌زینێكی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ئاژانسه‌كه گوتی: پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و دابه‌زینه بگاته ئاستی 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان ببێته هۆی روودانی كێشه له دابینكردنی نه‌وت.
H.B