لیڤاندۆڤسكی خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا، لیڤاندۆڤسكی په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی بارسێلۆنا كردووه و خواستی خۆی بۆ یاریكردن له‌و یانه‌یه ده‌ربڕیوه.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی دوای 8 ساڵ یاریكردن له ریزه‌كانی یانه‌ی بایرن میونشن ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه جێبهێڵێت پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی بێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیڤاندۆڤسكی 33 ساڵ، په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی بارسێلۆنا كردووه و رایگه‌یاندووه كه حه‌ز ده‌كات له‌و یانه‌یه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی چاڤی هێرناندێز یاری بكات.
لیڤاندۆڤسكی له هاوینی 2010 خولی پۆڵه‌ندای جێهێشت و به به‌های 4 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی دۆرتمۆند، له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆند له كۆی 187 یاری، 103 گۆڵ و 42 ئاسیستی هه‌بوو، دواتر له هاوینی 2014 به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه له كۆی 366 یاری، 339 گۆڵی كردووه.