ئەڵمانیا 40 دیپلۆماتکاری رووسیا لە وڵاتەکەی دەردەکات
تاوانه‌كانی بوچا هه‌ڵوێستی وڵاتان به‌رامبه‌ر به رووسیا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه توندتر ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
ئانالینا بایربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی رووسیا لە شاری بوچا و ناوچەکانی دیکەی ئۆکرانیا ئەنجامیداون، 40 دیپلۆماتکاری ئەو وڵاتە لە ئەڵمانیا دەردەکرێن.
ئەم هەنگاوەی ئه‌ڵمانیا دوای ئەوە دێت کە چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی بەهەمانشێوە دوای تاوانەکانی بوچا ژمارەیەک دیپلۆماتکاری روسیایان لەوڵاتەکانیان دەرکرد.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تا ئێستا هه‌ریه‌ك له وڵاتانی: به‌لژیك 21 دیپلۆماتكار ، هۆڵه‌ندا 17 دیپلۆماتكار، ئێرله‌ندا 4 دیپلۆماتكار وڵاتی چیكیش یه‌ك دیپلۆماتكاری رووسییان له وڵاته‌كانیان ده‌كردووه، به‌مه‌ش كۆی دیپلۆماتكاره ده‌ركراوه‌كانی رووسیا له‌و وڵاتانه، به ئه‌ڵمانیاشه‌وه، گه‌یشتووه‌ته 83 دیپلۆماتكار.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له شاری بوچای باكووری رۆژئاوای كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و ناوچه‌كانی ده‌وروربه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه، په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌ڵدرایه‌وه و سه‌دان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا جیهانییه‌كان بڵاوبوونه‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیاندا وێنه‌ی ته‌رمی سه‌دان هاووڵاتیی گوللـه‌بارانكراو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا نیشان ده‌درێن.
له دوێنێشه‌وه شه‌پۆلێكی ئیدانه‌كردن و ناڕه‌زایه‌تی توندی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه سه‌ریهه‌ڵداوه و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه هاته ده‌نگ و وڵاتان بەتوندی ئیدانەی کۆمەڵکوژی خەڵکی ئۆکرانیا دەکەن لەلایەن سوپای رووسیاوە. داوای سه‌پاندنی سزای توند بۆ سه‌ر رووسیا دەکەن. سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: رووسیا جینۆسایدی ئەنجامداوە. وەزیری دەرەوەش گوتی: رووسیا لە داعش خراپترە. سەرۆکی فەرەنساش ئاماژەبەوە دەکات، ئەوەی رووسیا کردوویەتی بەرگەگرتنی ئه‌سته‌مه. راوێژکاری ئەڵمانیاش داوا دەکات، تیمێکی تایبەتی نێودەوڵەتی هەموو تاوانەکانی رووسیا دۆکیۆمێنت بکات.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌كاتێكیشدا ئۆكرانیا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی بوچا بۆ سوپای رووسیا درێژ ده‌كات، به‌شێك له وڵاتان ئه‌مه به جینۆساید و به‌شێكی دیكه به تاوانی جه‌نگ و هه‌ندێكیش به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و تاوانانه‌ی ره‌ت كرده‌وه، كه له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی ده‌كرێن و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌م وێنه و گرته ڤیدیۆییانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤه‌وه بۆ میدیاكانی رۆژئاوا هه‌ڵبه‌ستراون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوپای رووسیا تاوانی له‌مجۆره‌یان له بوچا ئه‌نجامنه‌داوه.
له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكاندا، ڤیتالی كلیچكۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ شۆكبوونی خۆی به بینینی دیمه‌نه‌كانی شارۆچكه‌ی بوچای له باكووری رۆژئاوای پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و به "تاوانێكی دڕندانه‌ی جه‌نگ"یی وه‌سفكرد.
H.B