رۆناڵد كومان ده‌بێته‌وه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا

رۆناڵد کۆمان راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا دوای تەواوبوونی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر لە شوێنی لویس ڤان خال دەبێتەوە راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا.
رۆناڵد کۆمان لە تویتەری فەرمی خۆی رایگەیاند دوای تەواوبوونی جامی جیهانی جارێکی دیکە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پرته‌قاڵییه‌كان وەردەگرێتەوە و لە شوێنی لویس ڤان خال سەرکردایەتی هۆڵەندا دەکات، کە ڤان خال چەند رۆژێک بەر لە ئێستا رایگەیاند تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و ئەمەش ناچاری دەکات لە پۆستەکەی بەردەوام نەبێت.
پێشتریش کۆمان لە 2018 تاکو 2020 راهێنەرایەتی هۆڵەندای کردووە و باشترین ئەنجامیشی بەدەستهێنانی پلەی دووەمی یۆرۆ بووە، بەڵام بە پێچەوانەوە لەگەڵ بارسێلۆنا بە دۆخێکی خراپ‌دا تێپەڕێ.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا رایگەیاندووە گرێبەستەکەی رۆناڵ کۆمان تاکو مۆندیالی 2026 دەبێت، پێشتر كومان وه‌كو راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا سه‌رپه‌رشتی 20 یاری كردووه، 11 بردنه‌وه، 4 به‌رامبه‌ربوون و 4 شكستی تۆمار كردووه.