عێراق: نازانین ئه‌مساڵ حه‌ج ده‌كرێت یاخوود نا
له‌باره‌ی حه‌جی ئه‌مساڵه‌وه روونكردنه‌وه ده‌درێت

K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق ئاشكرای ده‌كات، هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه تایبه‌ت به ئاماده‌كاری بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ بۆ عێراق ره‌وانه نه‌كراوه.
جه‌مال به‌دری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره بۆ ئاژانسی فه‌رمی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی حه‌جكردن په‌یوه‌ندی به لایه‌نی سعوودیه‌وه هه‌یه، تا ئێستا به عێراق رانه‌گه‌یه‌ندراوه كه ئایا ئه‌مساڵ حه‌ج ده‌كرێت یاخوود نا.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له سعوودیه‌وه تایبه‌ت به حاجیانی ده‌ره‌كی به ئێمه نه‌گه‌یشتووه، نازانین ئایا ئه‌مساڵ حه‌ج ده‌كرێت یاخوود نا".
هه‌روه‌ها جه‌مال به‌دری روونیكرده‌وه، ژماره‌ی عه‌مره‌كاران بۆ ئه‌مساڵ (2022) گه‌یشتووه‌ته 210 هه‌زار، ئومێد ده‌كرێت ئه‌و ژماره بۆ 250 هه‌زار به‌رز بێته‌وه.