یۆنان و هه‌رێمی كوردستان له كه‌رتی گه‌شتوگوزاردا په‌یوه‌ندییه‌كانیان فراوان ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار: له‌گه‌ڵ یۆنان گۆڕینه‌وه‌ی گرووپه گه‌شتیارییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا جه‌ختی له‌سه‌ركراوه

K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی یۆنانه و ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا باس له كردنه‌وه‌ی هێڵی فڕۆكه‌وانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یۆنان و پلانی هاوبه‌ش كراوه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ وه‌زیری گه‌شتوگوزار و وه‌زیری وه‌به‌رهێنان جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ده‌بێت ئه‌و لێكچوونانه په‌له‌ی لێبكرێت و كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كانمان گرووپی گه‌شتیاری بگۆڕنه‌وه.
ئه‌مه‌ل جه‌لال روونیكرده‌وه، قسمان له‌گه‌ڵ یوناییهكان كردووه، كه وه‌به‌رهێنه‌رانی یۆنان بێنه كوردستان وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی زۆری گه‌شتیارییان هه‌یه، ئێمه له په‌ره‌پێدانی ژێرخانی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری له رووی توانای مرۆیی و ههمهجۆركردن و بهبازاڕكردنیشهوه ده‌توانین سوودی لێوه‌ربگرین.