پلە و مووچەی هەندێک لە مووچەخۆران راست دەکرێتەوە
ئەوانەی پلەیەک لە پلەی خۆیان به‌رزتر وه‌رگرتبێت و پێی خانەنشین بوونە لێیان وەردەگیرێتەوە

K24 - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، سەبارەت به یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی خانه‌نشینانی پله‌باڵا داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات، پلە و مووچەکانیان راستبکرێتەوە، ئەوانەی پلەیەک لە پلەی خۆیان به‌رزتر وه‌رگرتبێت، لێیان وەردەگیرێتەوە.
حازم ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند: "له یاسای چاكسازی، مادده یه‌ك هه‌یه كه باسی ئه‌وه ده‌كات هه‌ركه‌سێك پله‌یه‌كی له پله‌ی شایسته‌ی خۆی به‌رزتر وه‌رگرتبێت و پێی خانه‌نشین بووبێت، ده‌بێت لێی وه‌ربگیرێته‌وه.
هەر لەسەر به بنەمای ئه‌و مادده‌یه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێم، 7/4/2021 نووسراوێكی كردووه و لیستێک ناویشیان لەگەڵ هاوپێچ كردووه بۆ ئەنجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی پله‌كانیان بگۆڕدرێت.
بۆ نموونه یه‌كێك خۆی راوێژكار بووه و به پله‌ی بریكاری وه‌زیر خانه‌نشین كراوه، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ پله‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی كه راوێژكار بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێم گوتیشی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه ئه‌و پله‌یان لێ وه‌ربگرینه‌وه، بۆیه ئێمه ته‌نها به نووسراو داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین، بۆ گۆڕینی ناوونیشان یا راستكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌یان بۆ پله‌ی شایسته‌ی خۆیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كمان هه‌یه كاریان له‌سه‌ر ناوه‌كان كردووه و به لیستێك ناوه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ین، بۆ راستكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ پله‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان".
سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه‌موكوڕی له دۆسییه‌كانیان هه‌یه حازم ئیسماعیل رایگه‌یاند: "ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه خۆیان بگونجێنن و هه‌ركاتێك خزمه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان گه‌ڕانده‌وه وه‌ك خزمه‌تی (پێشمه‌رگایه‌تی یان دابڕان و ئاواره‌یی) و ته‌مه‌نیشی له 45 ساڵ تێپه‌ڕی بوو و خزمه‌تیشی گه‌یشته 15 ساڵ، ئه‌وكات ده‌توانێت خانه‌نشین بێت".
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان