چهندان سزا چاوهڕێی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دهكات

کاردانەوەکانی هەڵسوکەوتەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر هاندەرە منداڵەکەی ئێڤەرتۆن بەردەوامە و لەوانەیە هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە رووبەڕووی سزا ببێتەوە.
دایکی ئەو منداڵەی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای یارییەکەی ئێڤەرتۆن پەلاماری دا و مۆبایلەکەی لێ شکاند، لە لێدوانێکی بۆ میدیاکانی بەریتانیا رەخنەی توندی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرتووە و کریستیانۆی بەوە تۆمەتبار کردووە کە باکی بە کوڕەکەی نەبووە و لەوکاتەی دوای یارییەکە لە پەیامێکیدا داوای لیبوردنی کرد، دەیتوانی دوای یارییەکە بێتە لامان و داوای لێبوردن لە کوڕەکەم بکات کە ئەمە بۆ من جێگای رێز دەبوو.
دایکی ئەو هاندەرە رایگەیاندووە، کوڕەکەی شەوی رووداوەکە نەیتوانیوە بخەوێت و ئەستەمیسە جارێکی دیکە بچێتەوە یاریگاکان و ئامادەی یارییەکان بێت.
پۆلیسی مێرسیسایدیش رایگەیاندووە، دەست بە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکەن و گوتەی شایەتحاڵەکان وەردەگرن، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەراش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و لەوانەیە کریستیانۆ رووبەڕووی چەند سزایەک بکرێتەوە.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئهسێترهی پورتوگالی له دوایین یاریی یانهكهی له پرێمهرلیگ له دهرهوهی یاریگهی خۆیان به گۆڵێكی بێبهرامبهر به یانهی ئێڤهرتۆن دۆڕان، كریستیانۆ له دوای كۆتایی هاتنی یارییهكه له ڕێڕهوی گهڕانهوهی بۆ نێو ژووری جلگۆڕین مۆبایلی هاندهرێكی ئێڤهرتۆنی شكاند.