نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زی
رێككه‌وتنی ئه‌ندامانی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی به‌كارهێنانی یه‌ده‌گی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت كردووه

K24 - هه‌ولێر:
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل نه‌وتی خاوی برێنت بە 100 دۆلار و 80 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نه‌وتی خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 103 دۆلار و 30 سەنت و رۆژەکەی بە 102 دۆلار و 78 سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:21ی به‌ره‌به‌یانییه‌وه بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بە رێژەی له سه‌دا 1.9 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و بە 100 دۆلار و 80 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 96 دۆلار و 11 سەنت فرۆشرا.
رێككه‌وتنی ئه‌ندامانی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی به‌كارهێنانی یه‌ده‌گی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌فته‌ی رابردوو له یه‌ده‌گی نه‌وتی دۆخی له‌ناكاو به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر نرخی نه‌وت.