تۆماس توخێل قسه‌ی كۆتایی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید كرد
تۆماس توخێل راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی رایگه‌یاند بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید 4 یاریزانی، یاریی ناكه‌ن، ده‌شڵێت: گه‌ڕانه‌وه و ریمۆنتادا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید زۆر قورسه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 11 ئاپڕلی 2022، له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له نێوان ریال مه‌درید و چێڵسی كه بڕیاره سبه‌ی له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بكرێت، راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌رفه‌تێكی زۆر كه‌میان له پاڵه‌وانێتییه‌كه ماوه.
یانه‌ی چێڵسی له یاریی چوون، له نێو یاریگه‌ی خۆی (3 ـ 1) یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی پێویستی به‌وه‌یه به جیاوازی 3 گۆڵ یارییه‌كه بباته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
تۆماس توخێل راهێنه‌ری چێڵسی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هیچ كاتێك له یاریكردن گرینگی به به‌خت ناده‌م، ئه‌وه‌ی ڕوونه به‌لای منه‌وه ئێمه ئه‌ركمان له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ زۆر قورس ده‌بێت، چونكه ریال مه‌درید وه‌كو یانه‌ی ساوسامتن نییه كه 6 گۆڵی لێ بكرێت، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین و هیچ شتێكیش له تۆپی پێ مه‌حاڵ نییه.
توخێل ده‌شڵێت: به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین و پلانێكی تۆكمه داده‌ڕێژین، به‌ڵام ده‌شزانم گه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید زۆر قورسه، بۆیه له‌بێرنابیۆ ئه‌ركمان قورسه و هه‌لی سه‌ركه‌وتنمان بۆ قۆناخی داهاتوو كه‌مه.
توخێل رایگه‌یاند بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی رۆمیلۆ لوكاكۆ، كاڵوم هودسۆن، چیلوێل و رۆس براكلی یاری ناكه‌ن.