دەستەی وەبەرهێنان عێراق: هەوڵی داڕشتنی پلانێکی ستراتیژی نوێ دەدەین

"کار بۆ ئەوە دەکەین پلانەکە سەرجەم پارێزگاکان بگرێتەوە"

بەغدا - ئەرشیف
بەغدا - ئەرشیف

K24 - هەولێر

حاکم زاملی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سها نەجار سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان تاوتوێی بەربەست و کێشەکانی بەردەم پرۆسەی وەبەرهێنانیان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایەگیاند، دەستەکەیان کار بۆ داڕشتنی نەخشەیەکی وەبەرهێنانی نوێ دەکات کە سەرجەم پارێزگاکان لە خۆی بگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەستیان بە کارەکان کردووە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەماهەنگیان هەیە، کە ئامانج لێی خێراکردنی کارەکان و پێدانی مۆڵەت و تەرخانکردنی زەوییە.

لای خۆشییەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، کەرتی وەبەرهێنان یەکێکە لە گرنگترین کەرتەکان و گرنگە بە خێرایی دەست بەکارەکان بکرێت بۆ ئەوەی یاسای وەبەرهێنان ئامادەبکرێت. بۆ ئەو مەبەستەش داوای لەدەستەی وەبەرهێنان کرد پڕۆژە یاسایەک ئامادە بکەن لەگەڵ لیژنە تایبەتەکانی پەرلەمان دەست بە گفتوگۆ بکەن.

Fly Erbil Advertisment