بەهای دوو گەورەترین دراوی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین
جارێکی دیکە بەهای بیتکۆین و ئیسریۆم گۆڕانکاری گەورەیان بەسەردا هات
K24 - هەولێر:
بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لە دوایی مامەڵەکانیدا سەدا 5.3 داکەوت بۆ ئاستی 39 هەزار و 831 دۆلار، واتە 2 هەزار و 240 دۆلار لە مامەڵەکانیدا دابەزی.
بیتکۆین بەبەهاترین و بەناوبانگترین دراوی ئەلیکترۆنییە لەسەر ئاستی جیهان، لە دەستپێکی ئەمساڵەوە سەدا 17.3ـی بەهاکەی لە دەستداوە و بەرزترین ئاستی لە کۆتاییەکانی مانگی ئادار بوو کە گەیشتە 48 هەزار و 234 دۆلاری ئەمریکی.
لە هەمان کاتدا دراوی ئەیلیکترۆنی ئیسریۆمیش کە دووەم گەورەترین دراوە لە دوای بیتکۆین، سەدا 6.6ـی بەهاکەی لەدەستداوە و بۆ 2 هەزار و 991 دۆلار دابەزیوە.