چاڤی: له سهرهتا ئامانجمان چامپیۆنزلیگ بوو بهڵام ئێستا یۆرۆپالیگ

بارسێلۆنا دوایین یەکەی مەشق و راهێنانی کرد وەکو ئامادەکاری بۆ یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ، كه بڕیاره سبهی له كاتژمێر 10:00ـی شهو بلاوگرانا لە کامپ نو میوانداری ئیتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی بكات، لە یاریی چووندا لە ئەڵمانیا بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک یەکسان بوون.
مێمفێس دێپای و سێرجینۆ دێست بەشداری مەشقەکانیان کرد و لەلایەن تیمی پزیشکییەوە گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکرا بۆ ئەوەی بەشداری یارییەکە بکەن، بەڵام یاریکردنی جیرارد پیکێ دیار نییە و چاڤی راهێنەر دەڵێت فشار لەسەر ئەو یاریزانانە ناکات کە تووشی پێکان دەبن.
چاڤی: ناسناوی یۆرۆپالیگ بۆ ئێمه زۆر گرینگه
چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانهی بارسێلۆنا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی دا پێش یارییهكهی سبهی رایگهیاند بە گرنگییهوه دەڕوانێتە ناسناوی یۆرۆپالیگ و دەڵێت لەپێناو هاندەران دەبێت ناسناوەکە ببەنەوە.
چاڤی لهمبارهیهوه دهڵێت: بارسێلۆنا لە مێژوویدا ناسناوی خولی ئەوروپای نەبردووەتەوە، پێویستە ئەمجارە لە پێناو هاندەران ببینە پاڵەوان، بۆ من و یاریزانەکانیش ناسناوێکی گرنگە، هاندەرانیش کلیلی تیپەکەمانن هیوادارین بۆ پاڵپشتیمان لە یاریگا ئامادەبن.
چاڤی گوتیشی: یارییەکە لە یاریگای خۆمانە و پێویستە لە یاریی رابردوو باشتر دەرکەوین، چونکە لە یاریی رابردوو چیمەی یاریگای فرانکفۆرت زۆر خراپ و لە دژی ئێمە بوو، لە سەرەتای وەرز ئامانجمان ناسناوی چامپیۆنزلیگ بوو، بەڵام ئەمڕۆ یۆرۆپالیگ بووەتە ئامانجمان، ئێمە لەم یارییە چاوەڕێی رکابەرییەکی سەخت دەکەین، چونکە فرانکفۆرت لە هێرشی پێچەوانە و گواستنەوەی هێرشەکان زۆر مەترسیدارە.
چاڤی له بارهی یاریزانه پێكراوهكانی یانهكهی گوتی: بەشداریکردنی پیکێ پەیوەستە بە خۆی، دڵنیام ئەو حەز بە یاریکردن دەکات بەڵام هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین بۆ ئەوەی بزانین تا چەند دەتوانێت یاریی بکات، بهڵام نامانهوێت فشار لهسهر ئانسۆ فاتی دروست بكهین و دڵخۆشم به گهڕانهوهی بۆ راهێنانهكان و بەمنزیکانە بە تەواوەتی ئامادە دەبێت.
فرانكفۆرت له دوایین 9 یاریی بهرامبهر ئیسپانییهكان نهدۆڕاوه
بارسا لە کاتێکدا میوانداریی ئینتراخت فرانکفۆرت دەکات لە شەش یاریی رابردوو لە یۆرۆپالیگ نەدۆڕاوە، بلاوگرانا لە دوایین 16 یاریی بەرامبەر یانە ئەڵمانییەکان لەسەر یاریگای خۆی لە چواردهیان بردنەوەی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا فرانکفۆرت لە دوایین نۆ یاریی بەرامبەر یانە ئیسپانییەکان لە خولە ئەوروپییەکان تووشی شکست نەبووە پێنج سەرکەوتن و چوار یەکسانبوونی تۆمار کردووە.