دەرگای سێیەمی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کرایەوە

"دوای واژووکردنی رێککەوتنامە 16 خاڵییەکە ئه‌م ده‌رگایه‌ كرایه‌وه‌"

دەرگای سێیەمی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کرایەوە
دەرگای سێیەمی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کرایەوە

K24- هه‌ولێر:

پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، دەرگای سێیەمی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە.

پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تییدا هاتووه‌، دوای واژووکردنی رێککەوتنامە 16 خاڵییەکەی نێوان هه‌ردوو پارێزگاری هەولێر و ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی نیسان / ئه‌پرێلی 2022،  به‌ ئاماده‌بوونی بەرپرسانی حکومی هەر دوو دەروازەکە، دەروازەی سێیەمی حاجی ئۆمەران و تەمەرچین، کرایەوە.