"باج و رسومات لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو هەڵگیرا"
"لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان"

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز باج و رسومات لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو هەڵگیرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی نیسانی / ئه‌پرێل 2022 لەکۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران، به پێشنیاری بێگه‌رد تاڵه‌بانی، بڕیاری ھەڵگرتنی باج و رسومات لەسەر ھاوردە کردنی ئاژەڵی زیندوو بەتایبەتی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا درا.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ روونیكرده‌وه، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان بەھۆی بەرز بوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لەبازاڕەکانی ھەرێمی كوردستاندا، بڕیاردرا باج و رسوومات له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو هه‌ڵبگیرێت.