كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان یاده‌وه‌ری نه‌هامه‌تییه‌كانیان ده‌به‌نه‌وه نوگره سه‌لمان
دوای ده‌یان ساڵ فرمێسكه‌كانیان تێكه‌ڵ به لمی بیابانه‌كانی دوا وێستگه‌ی مان و نه‌مان ده‌كه‌نه‌وه
K24- نوگره سه‌لمان:
کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان لە سەر قەڵای زیندانی نوگرە سەلمان لە باشووری عێراق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن پڕۆسەی ئەنفال لە سەر ئاستی جیهان بە جینۆساید بناسێنێ و وەك حکومەتی میراتگریش داوای لێبوردن لە نەتەوەی کورد بكات و روفاتی ئەنفالکراوانیش لە بیابانەکانی پاێزگای موسەنا بگەڕێننەوە زێدی خۆیان.
دایە زەینەب ژنە رزگاربوویەکی پڕۆسەی ئەنفالە و ئەوکات لەگەڵ کەسوکارەکەی لە یەکێك لە گوندەکانی گەرمیانەوە بەرەو دوبس و لەوێوە براون بۆ تۆپزاوا لە کەرکووك، باس له‌وه ده‌كات، كه دواى جیاکردنەوەیان هاوسه‌ره‌كه‌ی بێ سەروشوێن دەبێت و خۆیشی بۆ ماوەی چوار مانگ لە نوگرە سەلمان زیندانی دەکرێت و کچێکی تەمەن یەك ساڵیشی هەبووە، لەناو گرتووخانه‌كه له برسا گیانی لە دەستداوە.
له‌كاتێكیشدا لە ساڵی 1988 له قۆناغه‌كانی دوو، سێ و چواری پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا زۆربەی ژن و منداڵ و پەککەوتەکانی رەوانەی نێو زیندانی قەڵای نوگرە سەلمان کران لە پارێزگای موسەنای باشووری عێراق، بەهۆی ئەشکەنجە و برسیکردنیان ژمارەیەکی زۆریان گیانیان لە دەستدا، پاسەوانی گرتووخانەکەش تەرمەکانیان لە دەرەوەی بەندیخانەکە بەجێهێشتووە و بوونەتە خۆراکی ئاژڵە کێویەکان، له‌وباره‌شه‌وه شوان محه‌مه‌د کە خۆی کەسوکاری ئەنفالکراوه، دەڵێت: هەوڵ دەدەین مافی ئەو هەموو نەهامەتیە لە حکومەتی عێراقی وەرگرینەوە.
پڕۆسەی ئەنفالکردنی کورد، کە ئامانج لێی لەناوبردنی کوردانی باشووری کوردستان بوو، بە هەشت قۆناغی سەربازی له ماوەی سێ ساڵ جێبەجێکرا، دەیان هێزی ئەمنی رژێمی بەعس بەشداریان تێدا کرد، لە ئاکامدا 182 هەزار هاووڵاتی كورد ئەنفالکران و بە کۆمەڵ زیندە بەچاڵکران. قەڵای زیندانی نوگرە سەلمان کە دەکەوێتە سەر سنووری وڵاتی سعوودیە، مەترسیدارترین زیندان و دوا وێستگەی مان و نەمانی دەیان هەزار ئەنفاکراوبوو، تەنانەت لە بیابانەکانی چواردەوریشی چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ هەن، کە تاکو ئێستا هەڵنەدراونەتەوە.
له كه‌ركووكیش سەربازگەی تۆبزاوە كه شوێنی كۆكردنەوەی هاووڵاتیانی كورد بوو لە پرۆسەی ئەنفال، یەكێك لە شایەدحاڵەكان كە لەو سەربازگەیە چێشتلێنەر بووە، سەرجەم رووداوەكانی ئەوكاتی نووسیوەتەوە و بۆ كوردستان24 باس له چیرۆكه تراژیداكانی ئه‌وكات ده‌كات.
هه‌ر له یادی ئه‌نفالكراواندا، گوندى ئۆمه‌ربل له گه‌رمیان، كه یه‌كێكه له‌و گوندانه‌ى زۆرترین قوربانى ئه‌نفالى هه‌یه، ئافره‌تێكى به‌ته‌مه‌نی ئه‌و گونده، كه نازانێت ساڵى چه‌ند و كه‌ى له‌دایكبووه، 31 كه‌سى نزیكى خێزانەکەی ئه‌نفاله، لە نێویاندا پێنج کچ و چوار کوڕی هەن و وه‌ك خۆی دەڵێت: 34 ساڵە رۆژى ده‌ستگیركردنى ئازیزانى له‌یاد نه‌كردووه و به‌رده‌وام له‌به‌ر خۆیه‌وه ناوى یه‌ك به‌یه‌كیان دێنێت و فرمێسكیان بۆ ده‌رژێت، ئەو ده‌شڵێ "مه‌گه‌ر بمرم ئەو رۆژانەم لەیاد بچنەوە كە چۆن رژێمی پێشووی بەعس زیاتر لە سی كەسی ئازیزی خانەوادەمی ئەنفال و زیندەبەچاڵ کرد".
هه‌ر له‌و یاده‌دا، دەڤەری گەرمیان و شارۆچكەی چەمچەماڵیش، كه دوو ناوچەی كوردستانن و دانیشتوانەکانیان رووبەڕووی شاڵاوی ئەنفاڵ بوونەته‌وه‌وە. لە 34 ـەمین ساڵییادی ئەنفالدا داواكاری سەرەكی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال، هێنانەوەی رووفاتی كەسوكاره‌كانیانە بۆ ھەرێمی كوردستان و قەرەبووكردنەوەیانە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە.
H.B