داوای قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ده‌كرێـت

K24 – چه‌مچه‌ماڵ:

دەڤەری گەرمیان و شارۆچكەی چەمچەماڵ دوو ناوچەیەی كوردستانن كە دانیشتوانەکانیان رووبەڕووی شاڵاوی ئەنفاڵ بوونەوە. لە 34 ـەمین ساڵییادی ئەنفال داواكاری سەرەكی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال هێنانەوەی رووفاتی كەسوكاریانە بۆ ھەرێمی كوردستان و قەرەبووكردنەوەیانە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە.