وهزیری ئهوقاف: ئومێدەوارین جەژنی قیامە ببێتە ھۆی برەودان بە گیانی خۆشەویستی
"پیرۆزبایی وهزیری ئهوقاف بەبۆنەی جەژنی" قیامە"ی حەزرەتی مەسیح سەلامی خوای لەسەر بێت"

K24 - هەولێر:
وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی كریستیانهكانی ههرێمی كوردستان و عێراق دهكات، تێیدا هاتووه، ئومێدەوارین جەژنی قیامە ببێتە ھۆی زیاتری برەودان بە تەبایی و گیانی خۆشەویستی لێ بوردەیی نێوان ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان.
دهقی پهیامهكه:
پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی" قیامە"ی
حەزرەتی مەسیح سەلامی خوای لەسەر بێت
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی"قیامە" حەزرەتی مەسیح سەلامی خوای لەسەر بێت، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لەکوردستان و عێراق و جیھان دەکەین، ئومێدەوارین جەژنی قیامە ببێتە ھۆی زیاتری برەودان بە تەبایی وگیانی خۆشەویستی لێ بوردەیی نێوان ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان، خوای گەورە ئەم جەژنە بەخۆشی بگەرێنێتەوە و کاتەکانی جەژن لەگەڵ ئازیزان و خێزانەکانتان لە شادی و کامەرانیدا بەڕێبکەن.
د. پشتیوان سادق
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی