ئۆكرانیا: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له رۆژهه‌ڵاتی وڵات و هه‌رێمی دۆنباسه‌وه شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری ده‌ستپێ بكات
بڵێسای جه‌نگه گه‌وره‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ده‌ته‌قێته‌وه.. "رووسیا ده‌یه‌وێت شاری ماریۆپۆڵ ته‌ختی زه‌وی بكات"

K24- هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند: رووسیا دەیەوێت شاری ماریۆپۆڵ بەتەواوی لەگەڵ زەوی ته‌خت بکات و جه‌ختیشیكرده‌وه، سه‌ردانی بایدن بۆ ئۆكرانیا ده‌بێته په‌یامێكی به‌هێز.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "سی بی ئێس"، دیمیتری کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا گوتی: "ژمارەیەك لە سەربازانی سوپای ئۆکرانیا و خەڵکی سڤیلیش لە شاری ماریۆپۆڵ لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە گەمارۆ دراون".
كۆلیبا گوتیشی: "شەڕ بەردەوامە، وەك دیارە رووسیا بڕیاری داوە، بەهەر نرخێك بێت شارەکە لەگەڵ زەوی ته‌خت بکات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێشبینی دەکەم لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و دۆنباسەوە شەڕێکی سەرتاسەری دەست پێ‌بکات و رووسیا بەهەر شێوەیەك هەیە ماریۆپۆڵ کۆنترۆڵ بکات".
هه‌روه‌ها گوتی: "سەبارەت بە سەردانی سەرۆك بایدن بۆ ئۆکرانیا، زۆرمان پێخۆشە لە وڵاتەکەمان بیبینین، چونکە پەیامێکی بەهێزە بۆ پشتیوانیکردنمان. بەدڵنیاییەوە دانیشتنی هەردوو سەرۆك رووبەڕوو رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ناردنی هاوکاری سەربازی زیاتر بۆ ئۆکرانیا، بەتایبەتی چەکی ئەمریکی. جیا لەوەش گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنیەتی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ئاشكرایكرد، به‌هۆی به‌رده‌وامی مۆسكۆ له‌سه‌ر كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی له ئۆكرانیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ستراتیژیه‌تێكی نوێ بۆ لاوازكردن و گۆشه‌گیركردنی رووسیا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژمه‌ودا ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكیشدا بۆ رۆژنامه‌ی "BILD am Sonntag" ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختیكرده‌وه، سزاكانی رۆژئاوا كاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه و تا دێت ئابووری رووسیا زیاتر داده‌ته‌پێنێت و مایه‌پووچبوونی یه‌كجاره‌كی ئه‌و وڵاته‌ش ته‌نها په‌یوه‌سته به كاته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ له راپۆرتێكی شرۆڤه‌كاریدا، رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز" بڵاویكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئۆكرانیا خۆیان بۆ جه‌نگێكی خوێناوی سه‌خت ئاماده ده‌كه‌ن و بڵێسی جه‌نگه گه‌وره‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ده‌ته‌قێته‌وه.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، دوای دڵنیابوونه‌وه له شكستی سوپاكه‌ی له باكووری ئۆكرانیا، كه تۆپۆگرافه‌كه‌ی هه‌وراز و نشێوی زۆری تێدایه و رێگه‌كانی گه‌یشتن به شاره‌كان سه‌ختن، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا پلانه‌كه‌ی له‌و شوێنانه‌وه بۆ زه‌وییه ته‌خته‌كانی دۆنباس له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا گۆڕیوه.
H.B