لەبارەی مۆڵەتی شوفێری و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل بڕیارێکی نوێ دەدرێت
لەکاتی مامەڵەکردن گۆڕانکاری دەکرێت

K24 – هەولێر
بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل بڕیاری نوێ دەدرێت و دەبێ خاوەنی ئۆتۆمبێل و ساڵیانە لەکاتی مامەڵەکردن خۆی ئامادە بێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە رایگەیاند: "بەپێی نووسراوی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا هەر كەسێك بیەوێت ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەكەی لە هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێم نوێ بكاتەوە، پێویستە كەسەكە (واتە ئەو كەسەی ساڵیانەكەی بەناوەوەیە) ئامادەبێت و رێكارەكانی نوێكردنەوەی ساڵیانەكە ئەنجامبدات، یان كەسێكی رێگەپێدراو لە رێگەی یاساوە واتە ( وەكالەت)ی پێبێت دەتوانێت ساڵانەكە نوێ بكاتەوە".
دەربارەی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری ئاماژە بەوەکراوە: "پێویستە خاوەن مۆڵەتەكە خۆی ئامادەبێت و كارەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكە ئەنجامبدات، هیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت مۆڵەتی شۆفێری كەسێكی دیكە نوێ بكاتەوە".